False croup - Soranî

Author: Midia Mohammed-Amin
Translator: Shaima Faruq

KEMSA Blog Medicine False Croup

False croup / pseudocroup / acute obstructive laryngitis

دایك و باوكان ده‌كرێت به‌ ئاسانی ده‌سته‌واژه‌كانی كۆكه‌ ڕه‌شه‌ یان قورگه‌

سۆ‌ تێكه‌ڵ بكه‌ن، چونكه‌ ووشه‌ی كۆكه‌ ڕه‌شه‌ پێشتر زیاتر به‌سترابووه‌وه‌

به‌ كۆكه‌ ڕه‌شه‌ی دیفتیریا- نه‌خۆشیه‌كی زۆر ناخۆشتر و مه‌ترسیدارتره‌ له‌

كۆكه‌ ڕه‌شه‌ی ئاسایی كه‌ ئه‌م ڕاپۆرته كورته‌‌ باسی ده‌كات.

:به‌گشتی

كۆكه‌ ڕه‌شه‌ نه‌خۆشیه‌كی په‌تایی ڤایرۆسییه‌ به‌باوی تووشی منداڵان

ده‌بێت له‌ ته‌مه‌نی نزیكه‌ی ٣ مانگ بۆ ٣ ساڵ. منداڵان زیاتر له‌ كۆتایی

پایز\ سه‌ره‌تای زستان تووشده‌بن.

:هۆیه‌كان

جۆره‌ جیاوازه‌كانی ڤایرۆسی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان، جۆرێك كه‌ پێی

ده‌ڵێن ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا كه‌ جۆری سه‌ره‌كییه‌ بۆ هۆكاری نه‌خۆشی

كۆكه‌ ڕه‌شه‌. ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سه‌ره‌تادا لووت وبه‌شی سه‌ره‌وه‌ی

كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ تووشی نه‌خۆشی ده‌كا، كه‌ دواتر بڵاوده‌بێته‌وه‌ بۆ

خواره‌وه‌ به‌ره‌و قورگ وبۆڕی هه‌وا. ناوپۆشی قورگ وبۆڕی هه‌وا هه‌وده‌كه‌ن

وهه‌ڵده‌ئاوسێن وهه‌ناسه‌دان گرانده‌بێت.

:نیشانه‌كان

نیشانه‌كانی هه‌ڵامه‌ت وه‌ك كۆخه‌، گه‌روو ئێشه‌، ده‌نگ نووسان. له‌ دوای

ئه‌وه‌ تایه‌كی سووكیش ده‌كرێت ده‌ربكه‌وێت. منداڵه‌كه‌ زۆربه‌ی جار

نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون‌ له‌كاتی شه‌ودا كه‌ له‌وانه‌یه‌ منداڵه‌كه‌

به‌خه‌به‌ربكاته‌وه‌؛ هه‌ناسه‌ گیران، كۆكه‌كردنێكی تایبه‌خۆ و خیزه‌ی

هه‌ناسه‌_ نیشانه‌ی كلاسیكی وناسراوی كۆكه‌ ڕه‌شه‌ن‌.

:چاره‌سه‌ر

هه‌وڵ بده‌ له‌نزیك منداڵه‌كه‌ به‌هێمنی بمینێیته‌وه‌، هه‌روه‌ك په‌ستبوونی

ناپێویست ده‌كرێت ببێته‌ هۆی هاندان وده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی

نه‌خۆشیه‌كه‌. منداڵه‌كه‌ به‌پێوه‌ بهێڵه‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵئاوسانه‌كه‌

كه‌مبكاته‌وه‌ له‌ بۆڕی هه‌ناسه‌دان. هه‌وای سارد به‌كاریگه‌ری‌ نیشانه‌كان

كه‌مده‌كاته‌وه‌ وده‌توانێت ته‌نانه‌ت منداڵه‌كه‌ چاك بكاته‌وه‌. بۆ نموونه‌

ده‌توانیت‌ منداڵه‌كه‌ له‌ ناو چه‌ند به‌تانیه‌ك دابنێیت ودایبنیشێنیت له‌نزیك

په‌نجه‌ره‌یه‌كی كراوه‌، یان هه‌ر پیاسه‌یه‌كی پێبكه‌ ئه‌گه‌ر بۆ منداڵه‌كه‌

گونجاوبێت.

نزیكه‌ی له‌ ٨٠% حاڵه‌ته‌كانی تووشبونی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ خۆی

.چاره‌سه‌رده‌بێت وپێویستی به‌ چاره‌سه‌ری زیاترنابێت

هه‌رچۆنێك بێت، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ له‌ناكاو باری ته‌ندروستی خراپتربوو

تایه‌كه‌ی به‌رزتربووه‌وه‌، تووشی گرانی قوتدان وهه‌ناسه‌دان بوو ئینجا

ئه‌وه‌ی كه‌ پێویستبێت ئه‌نجامی بده‌یت ڕۆیشتنه‌ بۆلای دكتۆر! جۆره‌

ده‌رمانێك‌ پێی ده‌ڵێن گلوكۆكرتیكۆید (+\- ئه‌درینالین) بۆی داده‌نرێت كه‌

به‌كاریگه‌ری‌ بۆڕی هه‌ناسه‌دانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌.