چۆنیەتی کارکردنی جەستە - دڵ

KEMSA Blog Medicine

دڵ ئەو ئەندامە گرنگەی لەشە، لەشێوەی پەمپێکی میکانیکی بە بەردەوامی لەماوەی کاتی ژیانی مرۆڤ کاردەکات

دڵ پێکهاتووە لە ژوور/بەش، ٢ گوێچکەلەو دوو سکۆلە، گوێچکەو سکۆلەکان لەڕێی زمانەوە بەیەک بەسراون، خوێن سەرەتا دەچێتە ناو گوێچکەلەکان پاشان بەناو زماندا دەڕوات و دەگاتە سکۆڵەکان و لەوێوە خوێنەکە دەنێردرێت بۆ سییەکان و جەستە. دروستبوونی دەنگی لێدانی دڵیش بەهۆی داخستنی زمانەکانەوەیە لەوکاتەی خوێن بەناو سکۆلەکاندا دەڕۆن

دڵ ئەندامێکە لەشێوەی پەمپ، پێکهاتووە لەدوو پەمپی بچوک کەلە کاتێکدا بەیەکەوە کاردەکەن.پەمپی یەکەمیان لای راستەو بەرپرسیارە بەناردنی خوێن بۆ سییەکان و وەرگرتنی ئۆکسجین بۆ خوێن، پەمپی لای چەپ واتە دووەم بەرپرسیارە لەناردنی خوێن بۆ جەستە لەرێگەی شاخوێنبەرەوە کە گەورەترین خوێنبەری جەستەیە

KEMSA Blog Medicine

بۆ دڵێکی کاراو کاریگەر پێویستە هەموو ماسولکەکانی دڵ بەیەکەوە کاربکەن، ماسولکەکانی دڵ بەهۆی تەزویەکی کارەباوە کاردەکەن کە بەناو دڵدا دێت و گرژبوونی ماسولکەکان دروستدەکات کە دەبێتە لێدانی دڵ. ئەم چالاکیە کارەباییەی دڵ لەرێگەی هێڵکاری دڵەوە تۆماردەکرێت، پزیشک دەتوانێت بەخوێندنەوەو لێکدانەوەی ئەو هێڵکاریە دۆخی دڵەکە بزانێت کەبەشێوەیەکی ئاسای کاردەکات یاخود نا، گەر ئاساینەبێت پێویستی بەچارەسەر دەبێت

KEMSA Blog Medicine

دڵ گرنگیەکی زۆری هەیەو هەموو چرکەساتێکی ژیانمان پێویستمان بەدڵێکی تەندروستە، دڵیش پێویستی بەخواردن و ئۆکسجینە، کەلەڕێی خوێنبەرێکەوە دەگوازرێتەوە بۆ دڵ،ناسراوە بە خوێنبەری (coronary) کاتێک ئەم خوێنبەرە زیانیان پێبگات یان بگیرێت خۆراک و ئۆکسجینی پێویست ناگاتە دڵ و بەشێوەیەکی تەندروست کارناکات، ئەەش هۆکاری تێکچونی باری تەندروستی و هەندێکجار مردنە

CORONARY VESSELS

هەربۆیە هەمیشە پزیشکەکان جەخت لەچاودێری باری تەندروستی و دڵ دەکەنەوە، مرۆڤ دڵێکی هەیە و بێ دڵ ناژی، گەر مرۆڤ ماندوو ببین دەتاوانین رابوەستین و کارنەکەین بەڵام دڵ ماندووببێت و رابوەستێ واتای مردنە

Artiom= گوێچکەلە

Ventricle = سکۆلە

Artery  = خوێنبەر

Vein = خوێنهێنەر

Organ = ئەندام

Pump = پەمپ

Aorta = شاخوێنبەر

Coronary artery = خوێنبەری دڵ

Translated by Hevar Bahadean