هەرسگرانی

KEMSA Blog Dyspepsia

Author: Bano Imam Afange
Translator: Nash L Rostam

هەرسگرانی یاخود بەد هەرسكردن،دەستەواژەیەكە بەكاردێت بۆ ئازارێكی

درێژخایەن یا نەڕەحەتیەك لە بەشی سەرەوەی سكدا.چەند نیشانەیەكی تر كە

زۆرجار لەگەڵ ئەم نەخۆشیا دەردەكەوێ بریتین لە

هێڵنجدان/ڕشانەوە .1

گەڕانەوەی خواردن /دڵەكزێ .2

سك ئاوسان/زوو تێربون .3

هەندێ جار بەدهەرسی لەگەڵ نەخۆشیەكی سە رەكیدا دەردەكەوێت وەك

GERD(gastro-esophageal reflux disease), Peptic Ulcer, malignancy, NSAID…

نەخۆشێكانی پەنكریاس و بەكارهێنانی

 

 بەڵام زۆربەی كات (%٥٠-%٧٠) بەدهەرسی بنچینەیەكی ئەندامی بۆ

نەدۆزراوەتەوە.لەم بارەدا پێی دوترێ بەدهەرسی كارا

(functional dyspepsia)

،ئەمە واتا ئەنجامی تاقیگەكان هیچ نەخۆشیەك لە ئەندامەكانی لەشدا دەرناخات بۆ بەدهەرسی.

تاكە ڕێگایەك كە پزیشكەكە دەزانێ كە بەدهەرسە ،لە ڕێی نیشانەكانەوەیە

كە  نەخۆشەكە دەیڵێ.تا دڵنیا بین لە نەبونی نەخۆشێ زیانبەخشەكانی وەك

شێرپەنجە ،یاخود گەر نەخۆشەكە تەمەنی لە ٥٥ ساڵ زیاتر بوو،ئەوا داوای

لێدەكری كە نازۆڕی بەشی سەرەوەی جۆگەی هەرسی بۆ بكرێ.

چارەسەرەكان بەندە بە هۆكاری نەخۆشێكەوە.ئەگەر نەخۆشێكە ئەندامی بوو،ئەو

كاتە ئاسانە-چارەسەری ئەو نەخۆشیە بكە ،بەدهەرسێكەش چارە دەبێ(نەخۆشی وەك

(peptic ulcer, GERD etc.)

بەڵام لە حاڵەتی بەدهەرسی كارادا كارەكە گران دەبێ،لەبەر ئەوەی هیچ

ئەندامێك نەخۆش نیە،كارێكی گرانە كە ئامانجی دەرمانەكە دیاری بكرێت كە

چارەی چی بكات.

لەگەڵ ئەمەشدا،یەكێ لە كارە گرنگەكان ئەوەیە كە نەخۆشەكە ئاگاداركەینەوە لەم

بارە و بزانێ كە لە چ حاڵەتێكدایە،نەخۆشەكان هەروەها دەشتوانن دەرمانی

كپكردنی ترشی گەدە بەكاربێنێ،هەرچەندە لەزۆربەی حاڵەتەكاندا بێسود

H2 receptor or PPI بووە.ئەو” ترش كپكەرانش” كە بەكاردێن یا هاوشێوەیەكی

 

GERD: نەخۆشیەكە تێیدا تڕشەڵۆكی گەدە دەگەڕێتەوە نێو سورێنچك
Peptic ulcer: برینی جۆگەی هەرس
NSAID: دەرمانی دژە ئیلتیهابی ناستیرۆیدی